عیراقی

نووسینگەی بەرهەم ساڵح لەبارەی هاککردنی مۆبایلەکەیەوە قسە بۆ مەودا میدیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نووسینگەی بەرهەم ساڵح لەبارەی هاککردنی مۆبایلەکەیەوە قسە بۆ مەودا میدیا دەکات
مەودا میدیا-

لە راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مەریكیدا هاتووە به‌رنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی سه‌رۆك كۆمارى عیراقەوە ده‌كات، لە لایەکی دیکەشەوە قسەکەرێک لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق ئەو هەواڵە بە درۆدەخاتەوە.

قسەکەرێک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق تایبەت بە مەودا میدیای وت " ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و مۆبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق هاک نەکراوە".

لەو راپۆرتەی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مەریكی ئەوە هاتووە کە له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی پێگاسۆسی ئیسرائیلییه‌وه‌ سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی بەشێک لە سەرۆکەکانەوە دەکرێت، یەکیک لەو سەرۆکانە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان