تەندروستی

لەبەر ئەم سوودانە خواردنی هەنجیر لە بیرمەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم سوودانە خواردنی هەنجیر لە بیرمەکە
مەودا میدیا-

هەنجیر یەکیکە لە میوە هاوینەیەکان چەند جۆر و رەنگی جیاوازی هەیە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر تام و کاتی پێگەیشتنی جیاوازە، هەندێک کەس وشکی دەکەنەوە لە وەرزێکی تر دەیخۆن، ئەم میوەیە چەندین سوودی تەندروستی هەیە لە وانەش:

یەکەم: یارمەتی دەرە بۆ  هەرسکردن بڕێکی تەواو لە ریشاڵی تێدایەکرداری هەرس خیرا تر دەکات.

دووەم: ئێسک بە هێزدەکات و لە شکان دەیپارێزێت، هەنجیر دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیوم کە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزکردنی ئێسک

 سێیەم:
قەڵەوی ناهێڵێت، هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ریشالی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراک کەم دەکاتەوە.

چوارەم:
خواردنی هەنجیر شێرپەنجە لەناودەبات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەکانی مەمک و قۆلۆن و پڕۆستات.

پێنجەم: پۆتاسیۆمی تێدایە و فشاری خوێن ناهێڵێت، هەروەها کێشەکانی بەرزی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

شەشەم: بەرگری لەش بە هێز دەکات و دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریا و ڤیتامین و کانزا.

حەوتەم: یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئینسۆلین دەکات کۆنتڕۆلکردنی ئینسۆلین دەکات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم.

هەشتەم:
پێست جوان دەکات و دەیپارێزێت لە هەوکردن و سووربوونەوە، زیپکە ناهێڵێت.

سوودەکانی شیری هەنجیر 

٭ بڕی یەك سیسی شیری هەنجیر لەگەڵ هاڕاوەی پەتاتە وەك كرێم بۆ مایەسیری لە ناوەوە بەكار بێت تەنها چەند رۆژێكی دەوێت بۆ چارەسەری ، رۆژانە یەك جار بەكار بێت .

٭ شیری هەنجیر بۆ لابردنی بالوكە و گۆشتی زیادەی جەستە ، رۆژانە پێنج جار یەك قەترە لە شیری هەنجیر بەسەر بالوكەدا بكرێت و پێوەی ووشك ببێتەوە ، تەنها بە دوو تا سێ ڕۆژ نایهێڵێت . 

٭ شیری هەنجیر بۆ گۆشتی زیادی ناو لووت ، رۆژانە جارێك سێ قەترە لە لووت بكرێت بە كەمترین ماوە باشی دەكات و پرخەش جاهێڵێت .
٭ شیری هەنجیر و هەنگوینی جۆری باش تێكەڵ دەكرێت بۆ تەڵخ بینی ، شەوانە جارێك لە چاو دەكرێت .
٭ هەنجیری كاڵ ، ئەگەر لەئاودا بخرێتە سەر ئاگر و ئاوەكەی بخورێت ، برینی دەم و سورێنچك و گەدە ناهێڵێت . 
٭ گەڵای ناسكی هەنجیر ، وەك چایی بخورێتەوە ، بۆ سوڕی مانگانەی خانمان زۆر باشە ، وە رێژەی شەكر لەخوێندا رێكدەخات .

*ئەگەر زەیتی زەیتوون و شیری هەنجیر یان ئاوی گەڵای هەنجیر  بەیەكەوە بخورێت ئەوا :-

٭ كێشەی گیرانی رەحم و هەوكردنی خانمان چارەدەكات .
٭ رەبۆ و كێشەی تەنگە نەفەسی ناهێڵێت .
٭ رزگارت دەكات لە بەدهەرسی و ناڕەحەتی كۆڵۆن . 
٭ هەوكردن و رمل لە رێڕەوی میز ناهێڵێت .
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە