تەندروستی

مەترسییەکانی دەرزی تێکەڵە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەکانی دەرزی تێکەڵە
مەودا میدیا-

 د.زانا دزەیی، پسپۆڕی ھەناو باس لە مەترسییەکانی دەرزی تێکەڵە و نورینگەکانی گەڕەکەکان دەکات و دەڵێت "ھەرکەسێک ساخ دەبێتەوە بەداخەوە لە گەڕەکێک دووکانێک دەکاتەوە و پڕی دەکات لە دەرزی و دەرمان".

باس لەوەش دەکات "یەکێک لەم کارەساتانە دەرزی تێکەڵەیە! دەرزی تێکەڵە بووە بە چارەسەری لەرز و تا، چارەسەری ھەموو ئێش و ئازارێک، چارەسەری بێ تاقەتیی و بە چارەسەرە سیحراوییەکە ناودەبرێت".

 دەقی نووسینەکەی د. زانا دزەیی: لە سیستەمی ھیچ وڵاتێک وەکو ئێرە بەمجۆرە تەندروستیی ھەرزانفڕۆش و بێ نرخ نەکراوە!
ھەرکەسێک ساخ دەبێتەوە بەداخەوە لە گەڕەکێک دوکانێک دەکاتەوە و پڕی دەکات لە دەرزی و دەرمان، دەبێتە دکتۆرێکی پسپۆڕی ھەموو شتێک! منداڵ و ئافرەتی دووگیان و زەخت و شەکرە و گرانەتا و تا دەگاتە چارەسەری کۆڕۆناش دەنووسێت! رێزی زۆرم بۆ ئەو کارمەندە تەندرووستیانەی کە بە یاسایی و زانستییانە کاردەکەن و پابەندن بە رێنماییەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی.

یەکێک لەم کارەساتانە دەرزی تێکەڵەیە! دەرزی تێکەڵە بووە بە چارەسەری لەرز و تا، چارەسەری ھەموو ئێش و ئازارێک، چارەسەری بێ تاقەتیی و بە چارەسەرە سیحراوییەکە ناودەبرێت.ئەم تێکەڵەیە، زۆربەی جارەکان دوو یان سێ دەرزی تێکەڵ دەکرێت و بەیەک سرنج و بەیەک جار لێدەدرێت! لە کاتێکدا تێکەڵ کردنی ھەرسێکیان لە یەک سرنج کارێکی نازانستیی و ھەڵەیە.

پێکھاتەکانی زۆربەی جارەکان بریتین لە: دەرزی ئازارشکێنی ڤۆڵتارین، دەرزی دژەھەوکردنی ستیڕۆیدی دیکادرۆن، دەرزی دژە ھەوکردنی بەکتریای پڕۆکاین پێنسلین! ئێستا شتێکی تریش زیادکراوە کە دەرزی مەڵتی ڤیتامینە!ھاونیشتمانی بەڕێز..تێکەڵکردنی ئەم چەند دەرزیە کاتێک بەکاری دەھێنیت بێ ئەوەی بزانیت دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکەت چییە، زۆر مەترسییدارە.بەڵێ پێکھاتە و تێکەڵەکە بەشێوەیەکی کاتی ھەستێکی خۆشت پێدەدات و ئازار و تات کەم دەکاتەوە و ئارەق دەکەیتەوە! واتا تەنھا نیشانەکان بەشێوەیەکی کاتیی کەم دەکاتەوە و دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە تێک دەدات و دوای دەخات.

با چەند راستییەکت بۆ روون بکەمەوە کە من لە ژیانی پزیشکییم بینیوومە بەھۆی ھەڵەی دەرزی تێکەڵە ڕوویان داوە و بوونەتە مایەی کارەسات... زیاد لە 100 نەخۆشم بینیووە کە بە ھۆی کۆڕۆناوە کە دەرزی تێکەڵەیان وەرگرتووە بێ ئەوەی بزانن حاڵەتەکەیان کۆڕۆنایە و تا گەیشتووەتە سییەکانیان و لە نەخۆشخانە و عینایەکان داخڵ کراون.چەند نەخۆشێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی خوێنم بینیوە کە بێ ئەوەی بزانن ھۆکاری لەرز و تایەکەیان چییە، چەند مانگ بە دەرزی تێکەڵە دواکەوتوون لە تەشخیس و حاڵەتەکەیان کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

چەندین نەخۆشم بینیوە بەھۆی بەکارھێنانی ئەم تێکەڵە نازانستییە تووشی برینی گەدە و دوازدە گرێ بوون، چەندان حاڵەتی نەخوازراوی تریش کە لێرە بواری ئەوە نییە باس بکرێت.بۆیە تکایە، بێ گەڕانەوە بۆ کەسی پسپۆڕ و پزیشک، لە خۆتەوە ھیچ دەرمانێک بەکار مەھێنە، جارێ بە ھیچ جۆرێک و بۆ ھیچ مەبەستێک بێ پرس بە دکتۆر ھیچ تێکەڵەیەک بەکارمەھێنە.ھیوای سەلامەتیی و لەشساغیی بۆ ھەموو لایەک

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد