کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێک لەسەر دۆسیەی زەوییە دابەشکراوەکانی دژەتیرۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێک لەسەر دۆسیەی زەوییە دابەشکراوەکانی دژەتیرۆر
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ لەبارەی دەستگیرکردنی لەسەر دۆسیەی ئەو زەوییانەی دابەشکراون بەسەر دژە تیرۆردا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لای خۆشییەوە لوقمان رەئوف، بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ لە لاپەڕەی تایبەت خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "روونکردنەوەیەکی پێویست بۆ رای گشتی هەندی پەیج و ئەکاونتی بێ باوک بەناو دامەزراوەی میدیایی کەبڵاویان کردووەتەوە گوایا من بانکراوم یان گیرابێتم ئەم بابەتە جگە لە درۆیەکی شاخدار و بێ بنەما هیچی دیکە نییە من لە ماڵی خۆمم و هیچ شتێکی لەو بابەتە رووی نەداوە".

شەوی رابردوو هەواڵی دەستگیرکردنی هەردوو سەرۆکی شارەوانی راپەڕین و بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەسەر دۆسیەی ئەو زەوییانەی دابەشکراون بەسەر دژە تیرۆردا بڵاوبووەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال