عیراقی

موقتەدا سەدر دەیەوێت دۆخی عیراق ئاسایی بێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر دەیەوێت دۆخی عیراق ئاسایی بێتەوە
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر داوایەک ئاراستەی لایەنگران و هێزە ئەمنییەکان دەکات ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت ژیان لە عیراق بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر له تویتێکدا داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات، هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ لادانی به‌ربه‌ست و كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ داخراون، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی.

هەروەها، داوا له‌ كڵاوشینه‌كان ده‌كات هه‌رچی زووه‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و سه‌رۆك هۆزه‌كان، بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان و كاری كۆمپانیاكان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وی ئاسایی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویسته‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش سزای هه‌ر كه‌سێك بدات كه‌ بیه‌وێت به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ده‌وامی هه‌ر مامۆستا یان خوێندکارێک دروست بكات، هەروەها ئامۆژگاری هێزە ئەمنییەکان دەکات کە رێگە بە داخستنی رێگاکان نەدەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گرنگیی کاری ژن لەناو خێزان دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

بیرۆکراسی و دیموکراسی، پێکەوە دەگونجێن؟

لەلایەن هیوا محەمەد


News

گەمارۆدانی زیاتری کورد و پەکەکە

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە