عیراقی

ئەمەریكا بە بڕە پارەیەكی زۆر هاوكاریی ئاوارەكانی عیراق دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمەریكا بە بڕە پارەیەكی زۆر هاوكاریی ئاوارەكانی عیراق دەكات
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند بڕە پارەیەكی دیكە پێشكەشی عیراق دەكات بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئاوارەكان و پڕكردنەوەی پێداویستییەكان بێ ئەوەی ناوی هەرێمی كوردستانی تیادا هاتبێت.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا هاتووە "بڕی 155 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە عیراق دەكەین لە چوارچێوەی هاوكارییە مرۆییەكاندا".

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا باس لەوە كراوە هاوكارییەكە دەدرێتە ئاوارە عیراقییەكان لە ناوچەكە یان ئەو شوێن و كۆمەڵگانەی میوانداریی ئاوارەكانیان كردووە بێ ئەوەی ناوی هەرێمی كوردستان هێنرابێت.

سەبارەت بە بڕ و جۆری هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ ئاوارەكانی عیراق ئاماژە بەوە كراوە "لەم ساڵی داراییدا هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ عیراق گەیشتووەتە بڕی 200 ملیۆن دۆلار"، روونیشیكردووەتەوە "ئەو هاوكارییانەی ئەمەریكا رۆڵی هەبووە لە دابینكردنی پێداویستییە تەندروستییەكان، سەرپەرشتیكردن و دابینكردنی خواردن و شوێنی مانەوە و ئاو و پاكوخاوێنی لە هەموو بوارەكاندا".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان