کوردستانی

مەودا میدیا زانیاری زیاتر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی لیستی دامەزراوانی کەرکوک ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری زیاتر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی لیستی دامەزراوانی کەرکوک ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی لەسەرەتایی مانگی رابردووە و ناوی دامەزراوانی پەروەردەی کەرکوک راگەیاندرا بەهۆی نادادپەروەرییەوە ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە لەبەر ئەم هۆکارەش دوێنێ بڕیاری دامەزراندنەکە بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردەی عیراق هەڵوەشایەوە.

محەمەد جەلیل، ئەندام و بەرپرسی راگەیاندنی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ یەکشەممە 2ی شوباتی 2020 لیژنەیەکی پەرلەمانی عیراق سەردانی کەرکوکیان کرد بەهۆی ئەو فشار و داخوازییە زۆرانەی دەرچوانی دانەمەراو بەمەبەستی وردبینی و چاکسازی لە دامەزراندنەکە هاتبوون". 

ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکە بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوە لیستی ئەو دامەزراوانەی کە پێشتر لە کەرکوک راگەیاندرابوو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوکەوە، هەروەها دامەزراندن لە سەنتەری شار و تەنها یەک ناوەند دروست دەکرێت واتە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم یەکە ئیداری و قەزا و ناحییەکان نامێنێت، بەڵکو بەپێی پێویستی شوێنەکان فۆڕم دابەش دەکرێت".

محەمەد جەلیل ئەوەشی ئاشکرا کرد "باس لەوە دەکرێت کە ئەو بڕیارە هەڵوەشاندنەوە نییە، بەڵکو لێکۆڵینەوەی وردە، هەروەها پێموایە هەڵنەوەشێتەوە بڕیارەکە سوودی ئەوتۆی نابێت، چونکە لێکۆڵێنەوەی ورد زۆر زەحمەتە".

ناوبراو وتی "80 هەزار کەس فۆڕمی پێشکەش کردووە کە 40 هەزارایان کوردە، هەروەها لە بەغدا عەرەبەکان رازی نەبوون بە هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنەکە".
Qaiwan
Qaiwan