عیراقی

توانای کارەبای شارەکانی باشووری عیراق کەم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توانای کارەبای شارەکانی باشووری عیراق کەم دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای عیراق رایدەگەیەنێت  بەهۆی پابەندنەبوونی شارەکانی باشووری عیراق بە بەشی پێویست و کەمبوونەوەی ڤۆڵتی کارەبا تۆڕەکانی کارەبا توانای دروستکردنی زیاتر لە 7000 مێگاواتی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای عیراق هاتووە "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمووزی 2021  بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی ڤۆڵت بەهۆی پابەندنەبوونی بەشی باشوور بە پێویستی کارەبای دیاریکراو بۆیان بەشی گواستنەوە و دابەشکردنی تۆڕەکانی وزەی کارەبا کشانەوەی بەخۆوە بینیوە و توانای دروستکردنی زیاتر لە 7000 مێگاواتی لەدەستداوە". 

ئەوەشخراوەتەڕوو "تیمەکانی بەدواداچوون و چاکردنەوە لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی یەکە جیاکان و دووبارە دانانەوەی سیستمی کارەبا لە پارێزگاکانی باشوور".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب