تەندروستی
قاوە چۆن و چەند بخورێت باشە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە زۆربەی جارەکان خەڵکی بەشێوەی جۆراو جۆر باس لە زیانەکانی قاوە دەکەن و لە جیهاندا رێژەیەکی زۆر خەڵک بەو خواردنەوەیە ئاڵودە بوون، بەڵام لە رووی تەندروستییەوە سوودی زۆرمان پێدەگەیەنێت .
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک دەڵێت، قاوئەگەر بە بڕی گونجاو و لە کاتی گونجاو بە پێی تەمەن و تەندروستی مرۆڤ بخورێت سوودی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، قاوە هۆکارە بۆ زیادکردنی چالاکی مێشک و تەرکیز زیاد دەکات و رەواندنەوەی خەو لە چاوەکان، مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتە و چەوری گورچیلە کەم دەکات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شێرپەنجەی جگەر، یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی رادەی گرژی و هەست بە نائومێدی کردن، یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و هەرس رێکدەخات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، قاوە چالاککەرە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، قاوە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کێش و ئازاری جەستە و رێگرە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە چونکە کافایین میزهێنەرە و بەهۆیەوە بەرد و لم فڕێ دەدات، گرفتی سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەم بوونی رۆشتنی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانەدا و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
- قاوە پێویستە رۆژانە بۆ مۆرڤی تەندروست ( ١ تا ٣ ) کوپ زیاتر نەخوات.
- نابێت مناداڵی خوار (١٥) ساڵ بیخوات.
- ئەو کەسانەی پەستانی خوێن یان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە نابێت قاوە بخۆن.
- ئەو کەسانەی کێشەی گەدەو ریخۆڵەیان هەیە نابێت بیخۆن لەبەر بوونی کافایین.
- لە تەمەنی سەرو (٤٠) ساڵ نابێت رۆژانە لە دوو کوپ زیاتر قاوە بخورێت.
زیانەکانی قاوە ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێت.
-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سەر ئێشە.
- دەبێتە مادەیەکی ژەهراوی و کۆئەندامی دەمار دەهەژێنێت.
- دەبێتە هۆی کەم خەوی و لەرزین و گرژوونی ماسولکەکان و شێواوی لە قسەکردندا.
- دەبێتە هۆێ خێرا لێدانی دڵ.
- دڵ تێکهەڵهاتن و کەمی حەوانەوە.
- دەبیتە هۆی زۆر میزکردن.
ر.ر