عیراقی

کازمی و بایدن لە واشنتن کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی و بایدن لە واشنتن کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی نێوان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ دەکەن لە نێویشیاندا پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق تاوتوێدەکەن.

کازمی دوێنێ گەیشتە واشنتن و خولی چوارەمی دانوستانە ستراتیژییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بایدن چەندین پرس و پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات تاوتوێ بکات، گرنگترین تەوەریش تاوتوێی دەکەن پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکایە لە عیراق. 

 سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا لە کاتێکدایە رەوشی عیراق بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و زۆرێک لە لایەنەکان دژی مانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکان لە وڵاتەکەیاندا. 

 بەپێی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزیش، مانەوەی  ھێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق بەردەوام دەبێت، بەڵام بە شێوازی جیاواز.

ر.ر

 

 

Qaiwan
Qaiwan