کوردستانی

كارێكی نایاسایی شۆفێری پاسەكانی گواستنەوەی منداڵى باخچەكان ئاشكرا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارێكی نایاسایی شۆفێری پاسەكانی گواستنەوەی منداڵى باخچەكان ئاشكرا دەبێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەشی زۆری پاسەكانی گواستنەوەی منداڵان بۆ باخچەكان بەپێی مەرج و رێنمایەكان كار ناكەن و ئاماژەی بەوەشكرد هەر شۆفێرێك سەرو 25 منداڵ دەخاتە ناو پاسەكەی.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشی زۆری پاسەكانی گواستنەوەی منداڵان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەپێی مەرج و رێنمایەكان كار ناكەن و منداڵی زۆر دەخەنە ناو پاسەكەوە لە كاتی گواستنەوەیان".

ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی قسەمان كردووە بۆ ئەو دیاردەیە، چونكە مەترسی دروست دەكات لەسەر منداڵەكان هەر پاسێك بۆی هەیە 12 منداڵ سەر بخات، بەڵام بەشی زۆر شۆفێری پاسەكان لە نێوان 25 بۆ 30 منداڵ دەخنە ناو پاسەكە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روونیشیكردەوە "شۆفێری پاسەكان بۆ ئەوەی پارەی زیاتریان دەست بكەوێت ژمارەیەكی زیاترى منداڵ دەخنە ناو پاسەكە پێویستە هاتووچۆی سلێمانی و پەروەردەی شارەكان رێگری بكەن لەوە و سزای ئەو شۆفێری پاسانە بدەن، چونكە مەترسی لەسەر ئەو منداڵانە دروست دەكات لە هەر حاڵەتێكدا".
Qaiwan
Qaiwan