تەندروستی

هەرێم؛ بۆ یەکەمجار لەماوەی 24 کاتژمێردا زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم؛ بۆ یەکەمجار لەماوەی 24 کاتژمێردا زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا سێ هەزار و 559 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەمووزی 2021، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین تووشبوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، چەند پلەیەکی کەم ماوە لە رەنگی نارنجی تۆخ لە دۆخی کۆرۆنا بگەینە رەنگی سوور". 
 
بە وتەی وەزیری تەندروستی، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە کۆی 17 هەزار و 141 پشکنین، "3 هەزار و 559 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە و 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، تەنیا 1041 حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە، واتە سێ هێندەی چاکبوونەوە تووشبوون هەیە".
 
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان وتیشی، زۆرترین تووشبوو لە ماوەی 24 کاژێر رابردوو لە پارێزگای دهۆک بووە، "لە کۆی 8 هەزار و 474 پشکنین کە لەو پارێزگایە کراوە، 1564 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون".

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان