تەندروستی

پێنج رێنمایی لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج رێنمایی لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێشوداو بەتایبەت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و بەرکەوتن کەم بکەنەوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە سەرجەم شوێنە گشتییەکان، هەروەها داوا دەکەین بەرکەوتن کەم بکەنەوەو لە کاتی بوونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە کلینیکی راوێژکاری شە هید تاهیر علی والی بە گ و کلینیکی راوێژکاری شەهید د. هێمن بکەن بەهۆی بوونی پسپۆڕی تایبەت لەو ناوەندانە.

تەندروستیی سلێمانی داواش دەکات هاوڵاتییان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن:

1. بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا بە ردەستە.

2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک.

3.خۆبەدورگرتن لە تووشبووان و ئەو هاوڵاتییانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست.

5.مانەوە لە ماڵەوە و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 17141  پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 3559 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 13 تووشبووش مردون، بەگوێرەی ئامارەکانیش 20%ی ئەوانەی پشکنینیان ئەنجامداوە تووشبووی پەتاکەبوون بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەن بەبەستنی دەمامک و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ هاوکاربن لە کۆنتڕۆڵکردنی تەشەنەکردنی پەتاکە.

ر.ر 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان