ئابووری
سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا سبه‌ینێ مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دارایی، یه‌كه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه دابەش دەکرێت.
دوای ئەوەی لێبڕینی مووچە لادرا ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت و بە پێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی دەستی کەوتووە ، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 27ى ته‌مموز، مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی و پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ مووچه‌ى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته، هاوكات مووچه‌ى یه‌كه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگەش دابه‌شده‌كرێت.
دوێنێ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم لێبڕینى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵگرت و رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه لێبڕین نامێنێت، هاوكات شه‌وى رابردووش وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، له ماوه‌ى 4 بۆ 6 رۆژدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ر.ر