ئابووری
لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێکی نوێی مووچەی ئاراستەی گەنجینەکان کردووە کە کۆپییەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچە بە بێ لێبڕین وەردەگرن و کەمێک بەر لە ئێستاش وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ئاراستەی گەنجینەکان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە لە وتارێکیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوورییە، کە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشکرێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بێت".
ر.ر