تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی داوای کەرەنتینەی گشتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی داوای کەرەنتینەی گشتی  دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆبووەوە و چەند پێشنیازێکی بۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کرد، یەکەمیان کەرەنتینەی گشتییە بۆماوەی نزیکەی هەفتەیەک یان 10 رۆژ و دووەمیان کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەموزی 2021، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەمەبەستی دەرکردنی چەند پێشنیاز و راسپاردەیەک تایبەت بە دۆخی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبووەوە لەدوای کۆبوونەوەکە، دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارتی تەندروستیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیازێکمان ئامادەکرد و ئاڕاستەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنامانکردووە، کە یەکەمیان راگەیاندنی کەرەنتینەی گشتییە بۆ ماوەی هەفتەیەک تا 10 رۆژ".

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر ئەوەش نەکرا، پێشنیازی دووەم ئەوەیە کە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان رابگیرێت بەتایبەت هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێم و عیراق و دەوامی فەرمانگەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە کە تەنها ئەوەندە فەرمانبەری لێبێت کە کاروباری هاووڵاتیان رایی بکرێت، واتە بەگشتی هاتوچۆ و تێکەڵاوی کەمبکرێتەوە".

 وتیشی، ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسینمان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد کردووە تاوەکو ژمارەیەکی زیاتر لە هاوڵاتییان بتوانن ڤاکسین وەربگرن.

 ر.ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان