عیراقی

71 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


71  تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 71 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 12185 تووشبوو نوێ‌ تۆماركراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 12185  تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 8547  تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و71 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
ر.ر 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب