عیراقی
فەرماندەی فەیلەقی قودس گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایانگەیاند، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەردانێکی نهێنی و رانەگەیەنراو گەیشتووەتە بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا ناوخۆییە عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، بەسەردانێکی نھێنی و دور لە چاوی میدیاکان گەیشتووەتە بەغدا.
میدیا عیراقییەکان هیچ زانیارییەکی دیکەیان لەبارەی سەردانەکەی قائانی نەخستووەتەڕوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەغدا و واشنتۆن لە گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا تا کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتن.
دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە، ئیسماعیل قائانى بە فەرمانى خامنەیى کرا بە فەرماندەى فەیلەقى قودس کە یەکێکیشە لە نەیارە سەرسەختەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لە یەکەم وتەى دەستبەکاربوونیدا رایگەیاندبوو، "دەبینن لاشەی ئەمریکیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەوێت و تۆڵەیەکی توندی سولەیمانی دەکەینەوە".
ر.ر