عیراقی
بكوژی چالاكوانهكهی بهسره دهستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەكانی دژە تیرۆری کوردستان كەسێکیان بەتۆمەتی كوشتنی كوڕی چالاكوانێك لە بەسرە دەستگیرکرد و بڕیارە رادەستی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەند بکەنەوە
هێزەكانی دژە تیرۆری کوردستان كەسێکیان بەتۆمەتی كوشتنی كوڕی چالاكوانێك لە بەسرە دەستگیرکرد و بڕیارە رادەستی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەند بکەنەوە
رۆژی هەینی 23ی تەمموز 2021 لە شاری بەسرە هاوڵاتییەك بەناوی (عەلی كەریم بهادلی) كوژرا كە دەكاتە كوڕی چالاكوان (فاتمە بەهادلی)، دوای ئەو رووداوەش دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەند داوای هاوکارییان لە دەزگا ئەمنییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى تاوانەكە.
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێداین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە، دوای بەدواداچوونی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی 26 لەسەر 27ی تەمموز دەستگیرکرا.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، تۆمەتبار ناوی (م.ط.ع.ع.) و خەڵکى بەسرەیە و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی بە تاوانەکەیدا نا کە هەڵساوە بە کوشتنی (عەلی کریم).
دژە تیرۆری كوردستان ئەوەشی خستووتەڕوو، لەسەر فەرمانی دادوەر تۆمەتبار رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.
ر.ر