عیراقی

کازمی: تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا عیراق جێدەھڵن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی: تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا عیراق جێدەھڵن
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ھەفتانە 400 ھەزار ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر دەگاتە عیراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەسەر ووردەکاری گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغداد و واشنتن رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزە شەرکەرەکانی ئەمەریکا خاکی عیراق بەجێدەھڵن، وتیشی، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عیراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە و دەرفەتی گەورە لەبەردەم وەبەرھێنان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری وڵاتەکەی دروست دەبێت.

کازمی جەختی لەوەشکردەوە، سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عیراق دەتوانن خاکی عیراق لە ھەرەشە و مەترسییەکانی داعش بپارێزن.

سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، ھەفتانە 400 ھەزار ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر بە عیراق دەگاتە.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب