گشتی

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان: به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌م و لێو و روومه‌ت حەرامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان: به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌م و لێو و روومه‌ت حەرامە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاند، ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری ناپێویست حەرامە و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، فەتوایەکی لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات " هه‌ر جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناجوانكاری پێویست به‌ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی رۆح و له‌شی مرۆڤ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا كارێكی شه‌رعیی و دروسته‌، جاری واش هه‌یه‌ ده‌گاته‌ راده‌ی واجب و پێویست به‌ پێی تواناو ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نه‌كه‌ی".

لە فەتواکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری پێویست وه‌ك راستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت، یان چاندن و راستكردنه‌وه‌ی ددان یان چاكردنه‌وه‌ی پێست به‌ هۆی سوتانه‌وه‌ یان لابردنی په‌نجه‌یه‌كی زیاده‌، یان جیاكردنه‌وه‌ دوو په‌نجه‌ی لكاو به‌ یه‌كه‌وه‌ یان هه‌ر جۆرێكی دیکەی پێویست، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌ندامێكی له‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌سڵی خۆی  دروسته‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام واجب نییه‌".

لە بەشێکی دیکەی فەتواکەدا ئەوەش هاتووە "نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته‌ ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه‌، یان به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو..هتد تێكڕایان حه‌رامه ‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه‌ و شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه‌و ناڕه‌زاییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگارو فێڵ و ته‌ڵه‌كه ‌و ته‌زویر و ئیحتییاله‌ به‌ زایه‌دانی سامانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت، بۆیه‌ پێویسته‌ چ هاوڵاتی چ پزیشك خۆیان به‌دووربگرن لێیانه‌وه‌".

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان