تەندروستی

چۆن وادەکەیت لەگەڵ ژەمەکانت نان بخۆیت و قەڵەو نەبیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن وادەکەیت لەگەڵ ژەمەکانت نان بخۆیت و قەڵەو نەبیت
 مەودا میدیا-
 
بەشیوەیەکی گشتی خەڵکی لەگەڵ زۆربەی ژەمە خواردنەکاندا نانیش دەخوات، بەهۆى بوونى ئەو کاربۆهێدراتەی تێیدایە، نان لەو خۆراکانەیە دەبێتە هۆى قەڵەوى.
 
پزیشکان شەش رێگەى دروست بۆ خواردنی نان دیارى دەکەن بەبێ ئەوەى ببێتەهۆى زیادبوونى کێش ئەوانیش بریتین لە:  

1- نانەکە پارچە پارچە بکە
 نانەکەت بکە بە چەند پارچەیەکەوە و دەتوانیت چەند پێکهاتەیەکى بۆ زیاد بکەین، وەک چەورکردنى بە  چینێک رۆنی زەیتون یاخود باینجانى برژاو و یاخود تاعینى تێکەڵ بە ئاوى لیمۆ، دواى خواردنى چەند پارچەیەکى کەم هەست بەوە دەکەیت کە زۆرت خواردووە.  

2- ئەو جۆرە نانە بەکارمەهێنە پێکهاتەى تریان بۆ زیاد کراوە
 نان خۆى ناوبانگێکى خراپى هەیە تەنها لەبەر ئەوەى نانە، سەرەڕاى ئەوەش بەشێوەیەکى سروشتى چەند جۆرێک مادەى ترى پێوە دەکرێت وەک مایۆنیز و پەنیر، بۆیە دوور بکەوەرەوە لەو جۆرە نانە.  

3- ئاردى پوختەکراو بگۆڕە بە ئاردى گوێزى هیندى
 ئەگەر خۆت نان دروست دەکەین، ئەوا ئاردى پوختەکراو بگۆڕە بە ئاردى گوێزى هیندى چونکە کاربۆهێدراتى لە ئاردى پوختەکراو کەمترە و هەروەها 11 هێندە ریشاڵیشى کەمترە.  

4- نانەکە بە رۆنى تەندروست چەور بکە
 پێش خواردنى نانەکەت بە رۆنە تەندروستەکان چەور بکە، وەک زەیتى زەیتون و رۆنى گوێزى هیندى و کەرە، ئەوەش دەبێتە هۆى خاوکردنەوەى خوردن و بەخشینى تامێکى خۆشتر.  
 
5- خواردنەکانت مەخەرە نێوان دوو پارچە نانەوە
 خوارنى گۆشت و مریشک و بابەتەکانى تر چەندین رێگەیان هەیە و دەتوانیت بە رێگەیەکى تر بیخۆیت کە نانى کەمتر لەگەڵدا بێت، بۆ نمونە تەنها یەک بەش نان لەژێریدا هەبێت و سەروەى کراوەبێت، بۆ نموونە لەکاتى خواردنى ساندویچێکدا لایەکى سەمونەکەت لێ بکەرەوە و مەیخۆ.  
 
6- پرۆتین زیاد بکە
 سەرەڕاى رۆنى تەندروست، دەتوانیت ئەو مادانەش لەگەڵ ناندا بخۆیت کە پرۆتینیان زۆرە وەک گۆشت و مریشک، ئەوەش بۆ یەکسان کردنەوەى ئەو کاربۆهێدراتەى لە ناندا هەیە، سەرەڕاى ئەوەش پرۆتین دەبێتە هۆى ئەوەى زووتر هەست بە تێربوون بکەیت و کەمتر بخۆیت.  
 
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان