عیراقی
لایەنێکی دیکە کشانەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاو پەیمانێتییەکەی ئەیاد عەلاوی لە راگەیێندراوێکدا کشانەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق راگەیاند.
وائیل عەبدولەتیف، جێگرى سەرۆکى هاوپەیمانى (مینبەرى عیراقى) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هاوپەیمانێتییەکەیان بەشدارى لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق ناکات و بایکۆتى دەکەن.
راشیگەیاند "هۆکارى بەشدارینەکردنمان ئەگەرى بەشدارى کەمى خەڵکە لە هەڵبژاردن، ئەوەش وادەکات پەرلەمانى داهاتوو نەتوانێت بەرپرسیارێتى کێشەکان هەڵبگرێت، حکومەتێکى لاوازیش پێکدێت".
پێشتر چەند حیزب و لایەنێکی دیکەش کشانەوەیان لە هەڵبژاردن رایگەیاندبوو، رەوتی سەدر دیارترین لایەن بوو کە لە هەڵبژاردنەکان کشایەوە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.