گشتی
کەسێکی بەناوبانگ بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندنى کچان و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كەسێكی بەناوبانگی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی راگەیاند، بەهۆی هەڵخەتاندنی كچان و ژنانەوە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكی ڤیدیۆییدا ئاشكرایكردووە، لەسەر سكاڵای كچێك، پۆلیسی دهۆك گەنجێكی بەناوبانگی نێو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی دەستگیركردووە، بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و ئامێرەكانی پەیوەندی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو گەنجە وێنە و ڤیدیۆی ژمارەیەكی زۆری كچ و ژنی هاوسەرداری لە نێو موبایلەكەیدا بووە و پێگەی خۆشی بەكارهێناوە بۆ ئەو مەبەستانە".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک باسی لەوەشكرد "نامەنەوێت ناوی ئەو گەنجە ئاشكرابكەین، بەهۆی ئەوەی بەناوبانگ بووە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و فۆڵەوەرەكانی سەروو پەنجا هەزار بووە و كەسێكی بەناوبانگ بووە لە دهۆك".
لای خۆشییەوە وتەبێژی پۆلیسی دهۆك داوای لەهاوڵاتیان کرد ئاگاداربن و وێنە و ڤیدیۆ بۆ هیچ كەسێك نەنێرن.
https://www.facebook.com/duhokpolice/videos/316738713520128/
ر. ر