تەندروستی

بە چەند رێگەیەکی ئاسان منداڵەکەت لە سکچون و رشانەوە بپارێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە چەند رێگەیەکی ئاسان منداڵەکەت لە سکچون و رشانەوە بپارێزە
مەودا میدیا-

پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان رایگه‌یاند، لە وەرزی هاویندا و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما سكچون و رشانه‌وه‌ له‌ناو منداڵان زیاد ده‌كات و بۆ رێگری لەوەش پێویسته‌ ره‌چاوی هه‌شت خاڵ بكرێت.
 
 پشده‌ر عه‌بدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان، پەیامێکی بۆ دایکان و باوکان بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاندووە "له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمادا، سكچون و رشانه‌وه‌ له‌ناو منداڵاندا زۆر زیاد ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری به‌رزی پله‌ی گه‌رمایه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خراپ هه‌ڵگرتنی خۆراك بێت له‌ناو پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا، یاخود گه‌شه‌كردنی هه‌ندێك به‌كتریا له‌و پله‌ گه‌رمیه‌دا، هۆكارێكی دیكه‌ش، وشكبوونه‌وه‌ی منداڵه‌ له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رزداو كه‌ كه‌متر به‌رگه‌ی سكچون و رشانه‌وه‌ ده‌گرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هۆكاره‌كانی سكچون و رشانه‌وه‌ زۆرن كه‌واته‌ له‌خۆته‌وه‌ چاره‌سه‌ر به‌كارمه‌هێنه‌ چونكه‌ چاره‌سه‌ره‌كانیشیان جیاوازن، له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ ڤایرۆس یان به‌كتریا یان پاراسایت یان خواردنی شیرینی یان هه‌ستیاری به‌ پڕۆتین، یان نه‌خۆشی گه‌نم و جۆ یان ژه‌هراوی بوون یان هه‌ستیاری به‌جۆره‌ خواردنێك یان كۆرۆنا یان چه‌ندین هۆكاری دیکە بێت".

بۆ رێگه‌گرتن له‌ تووشبوون به‌ سكچون و رشانه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێیت:

یه‌كه‌م: هه‌موو ئاوێك بكوڵێنه‌  ئینجا ساردی بكه‌ره‌وە و بۆ خواردنه‌وه‌ به‌كاریبهێنه‌.
 
 دووه‌م: خواردن له‌ناو سه‌لاجه‌ هه‌ڵبگره‌.
 
 سێیه‌م: سه‌ورزه‌ و میوه‌ پێش خواردنی جوان بیشۆره‌وه‌.

چواره‌م: زوو زوو ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت بشۆ به‌تایبه‌ت دوای ته‌والێت كردن.

پێنجه‌م: پاك و خاوێنی ته‌والێت و حه‌مام زۆر گرنگه‌.
 
 شه‌شه‌م: به‌كارنه‌هێنانی خاولی و په‌رداخ و كه‌وچكی یه‌كتر.
 
 حه‌وته‌م: دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان.
 
 هه‌شته‌م: باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنه‌كان.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان