کوردستانی
شەقڵاوە؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارهی ئهمڕۆ له ناحیهی ههریری سهر به قهزای شهقلاوه لە رووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
فازڵ حاجی، وەتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "کاتژمێر 5:30 خولەکی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکی باسرمە- شەقڵاوە روویدا، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ڤۆکس واگنی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون".
شارەزایانی بواری هاتوچۆ هۆکاری زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان و خراپی رێگەوبانەکان.
ر. ر
بیروڕا



