تەندروستی

سوودەکانی خواردنەوەی چا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی خواردنەوەی چا
مەودا میدیا-
 
پسپۆڕانی بواری پزیشکی دەڵێن، خواردنەوەی چا لە هەموو کاتێکدا سودی هەیە و کاروفرمانەکانی مێشک چالاک دەکات.
 
ماڵپەڕی ئەلبەوابە بڵاویکردەوە، خواردنەوەی چای سەوز و رەش سوودی تایبەت بە خۆی هەیە لەوانە:-

 - چای سەوز و رەش ماددەی کەیتچین پۆلیفیونۆڵی تێدایە کە وزەی جەستە زیاددەکات و سوتانی چەوری خێراتر دەکات.

 - خواردنەوەی چا مەترسی تووشبوون بە سوڕی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و بەهۆی مەنگەنیز تێیدا ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات.

 - دژی ڤایرۆسەکان دەوەستێتەوە کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتا وەرزییەکان، هەوروەها بەهۆی بوونی ماددەی سیانین تێیدا کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

 - چای سەوز و رەش بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید تێیدا، دەتوانێت رووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجەی هێلکەدان و قورگ ببێتەوە.

 - بەهۆی ترشی ئەمینی سیانین تێیدا وا دەکات مێشک چالاکتر بێت و زیاتر لەسەر خۆ بێت.

 - کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات و چارەسەری نەخۆشییەکانی گەدە و کۆئەندامی هەرس دەکات.

 - ئەگەر لیمۆ تێکەڵی چا بکەیت، لە شێرپەنجەی پێست دووردەخاتەوە و پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەویی دەپارێزێت.
 
ر. ر
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان