کوردستانی
لە هەولێر دوو برا کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو برا لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە ناحیەی بەحرکە کوژران.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە هاتووە، شەوی هەینی رێکەوتی 30ی تەمووزی 2021 کاتژمێر (8:50) خولەکی شەو رووداوێکی کوشتن لە گوندی (گەزنە) سەر بە ناحیەی بەحرکە روویدا، دەست بەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت دوو برا بەناوەکانی (سەروەر سۆران)، تەمەن 28 ساڵ، (رابەر سۆران)، تەمەن 18 ساڵ، کوژراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەروو.
ر. ر
بیروڕا



