تەندروستی

چارەسەری سەرئێشە بە چەند رێگەیەکی ئاسان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەری سەرئێشە بە چەند رێگەیەکی ئاسان
مەودا میدیا-

سەرئێشە یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکان کە تووشی هەموو تەمەنە جیاوازەکان دەبێت، هۆکارە سەرکییەکانی سەرئێشە بریتییە لە کەم خەوی وماندوێتی و کەم خواردنەوەی ئاو، بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە دەتوانی ئەم چەند رێگایەی خوارەوە پەیڕەو بکەی:

-ئەگەر سەرئێشەکەت بەهۆی نەخواردنەوەی ئاوە تەنها بە خواردنەوەی چەند پەرداخێک ئاو دەتوانی چارەسەری بکەی.

-بۆ کەمکردنەوە ئازاری سەر کەمێک سەهۆڵ بکە ناو خاولیەک و لەسەر ناوچەوانتی دابنێ بۆ چەند دەقەیەک و ئەمە دووبارە بکەرەوە تا ئازارەکەت نامێنێ.

-قاشێک لیمۆ بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە و بیخۆرەوە بۆ کەمبوونەوەی ئازاری سەر و پشوودانی مێشک.

-دوو کەوچکی چا سرکەی سێو بکەرە پەرداخێک ئاوەوە و رۆژانە ٢ بۆ ٣ جار بیخۆرەوە.

-رۆژانە سێ جار خواردنەوەی چای زەنجەفیل چارەسەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەر.

-دارچینی هاڕاو بکەرە ناو ئاوەوە و گیراوەیەکی خەستی لێ دروست بکە و بیکە سەر ناوچەوانت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان