گێتی
ئەفغانییەکان بە لێشاو روو لە تورکیا دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راپۆرتێکی رێکخراوی ئیکۆنۆمیست ئاشکرایکردووە رۆژانە نزیکەی هەزار کەسی ئەفغانی بە مەبەستی گەیشتن بە ئەورووپا، روو لە تورکیا دەکەن.
راپۆرتەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو کەسانەی ئەفغانستان بەرەو تورکیا بەجێدەهێڵن لە توندوتیژی و مەترسییەکانی تاڵیبان هەڵدێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەفغانییەکان بە سنووری باکوری ئێراندا تێدەپەڕن و خۆیان دەگەیەننە رۆژهەڵاتی تورکیا.
روونیشکراوەتەوە کە بەشێک لەوانە لە تورکیا نیشتەجێ دەبن و بەشێکیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکەونەڕی.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان لە کۆتایی سەدەی رابردوو تا ئێستا نزیکەی 600 هەزار ئەفغانی روویان لە تورکیا کردووە.
دەستپێکردنەوەی ئەم شەپۆلەی کۆچی ئەفغانییەکان بۆ تورکیا هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و بەهێزبوونەوەی تاڵیبان.
ب.م