ئابووری

پێشبینییەکی خراپ بۆ نرخی زێڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەکی خراپ بۆ نرخی زێڕ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا لە بازاڕەکاندا نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزییە، پێشبینی ئەوەش دەکات لە داهاتوودا نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە.

دلێر تاهیر، سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا لە بازاڕەکاندا نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزییە، بۆیە ئەو کەسانەی پێشتر زێڕیان بە هەرزان کڕیوە ئەوا قازانج دەکات، ئەوەشی بە گران کڕیبێتی دەبێت چاوەڕێ بکات نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە".

سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی لەبارەی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕوە لە داهاتوودا وتی "لە داهاتوودا ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا زیاترە، وەک لە دابەزینی".

جێگای ئاماژەیە، نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 بەمشێوەی خوارەوەیە:

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 323 ھەزار دینارە.‎
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 430 هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 380 ھەزار دینارە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan