ئابووری

داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عیراق زیاتر لە شەش ملیار و500 ملیۆن دۆلاربووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عیراق زیاتر لە شەش ملیار و500 ملیۆن دۆلاربووە
مەودا میدیا-

 وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی مانگی تەمووزی ئەمساڵ زیاتر لە شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە مانگی تەمووزدا هەناردەی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان 90 ملیۆن و 467 هەزار بەرمیل بووە و لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆی بە بازاڕکردنی نەوتەوە خراوەتە بازاڕەکانی جیهانەوە، داهاتەکەشی زیاتر لە شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عیراق لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێکیش بە  تێکڕا بە 72 دۆلار فرۆشراوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا بەراورد بە مانگی حوزەیران زیادیکردووە، بەجۆرێک مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ داهاتی نەوت گەیشتە زیاتر لە شەش ملیار و 140ملیۆن دۆلار.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan