ئابووری

نوێترین زانیاری لەسەر دابەزینەوەی بەهای دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر دابەزینەوەی بەهای دۆلار
مەودا میدیا-

لە ماوەی رابردوودا عیراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ  پڕکردنەوەی کورتهێنان لە داهاتدا نرخی دۆلاری بەرزکردەوە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و داهاتی عیراقیش روو لە بەرزبوونەوەیە و نرخی دۆلاریش تا ئێستا بەبەرزی ماوەتەوە.

لەبارەی هۆکاری دانەبەزینەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا شیروان میرزا، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە مەودا میدیای راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو و بەرزبوونەوەی داهاتی عیراق نابێتە هۆی دابەزینەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا، بەڵکو بەرزی نرخی دۆلار پەیوەستە بڕیاری بانکی نەقدی و بانکی دەولی و نرخی دۆلار لە وڵاتانی دەوروبەری عیراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دانەبزینەوەی نرخی دۆلار ئەوەیە کە بانکی ناوەندی رۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەکاتە بازارەکانەوە، بەڵام بەشێکی ئەم بڕە بۆ ئاڵوگۆڕ و هاوردەی بازرگانی بەکارنایات و دەبرێتە دەرەوەی عیراق و وندەبێت.

هاوکات بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دووی ئابی 2021، بەهای‌ دۆلار و تمەن و چەند دراوێكی‌ دیکەی‌ بیانی‌ لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرانبەر بە دیناری‌ عیراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بەم شێوەیەن:

 100   دۆلار بە 148 هەزار و 50 دینارە.

 100   یۆرۆ بە 174 هەزار و 500 دینارە.

  100   پاوەنی بەریتانی بە 204 هەزار و 500 دینارە.

  100   دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەرە بە 835 لیرەی تورکی.

  100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەرە بە دوو ملیۆن و 548 هەزار تمەنی ئێرانی بە نەقدی.

 رەوەز میرزا، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەهای دراوەکانی بۆ مەودا میدیا ناردووە.

 ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان