ئابووری

دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاتنی بەشێک لە پارەی گەنمی جوتیاران رایگەیاند، پێنج ملیار دینار بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە غداوە هاتووە و لە چەند رۆژی ئایندەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لەبارەی هاتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا لە قۆناغی یەکەمدا بڕی پێنج ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی بۆ ئەمساڵ رەوانەی هەولێر کردووە، لەو بڕەش دوو ملیار و نیو بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و یەک ملیار و نیو بۆ هەولێر و یەک ملیاریش بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای دهۆک، لە چەند رۆژی ئایندەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارە  لە داهاتوودا بە چەند قۆناغێکی دیکە تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ بگاتە هەرێم".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ پارەی گەنمی جوتیاران لە لایەن بەغداوە لە کاتی خۆیدا رەوانەی هەولێر کراوە و دوانەکەوتووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan