گێتی
هاوپەیمانەكەی ئەردۆغان: نابێت تالیبان وەكو دوژمن مامەڵەمان لەگەڵ بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا- مەهەپە كە لەناو هاوپەیمانێتی كۆماردا لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە پێكەوە كاردەكەن، بەرگری لە بڕیاری مانەوەی هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی لە ئەفغانستان كرد و دەڵێت نابێت بزووتنەوەی تالیبان وەكو دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ بكات.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا- مەهەپە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پێویستە توركیا گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی ئەفغانستان بكات و لەناویشیاندا بزووتنەوەی تالیبان و وتی "ئێمە كێشەمان لەگەڵ تالیبان و هیچ لایەنێكی دیكەیشدا نییە".
باخچەلی روونیدەكاتەوە "شتێكی سروشتییە ئێمە پشتیوانیی سەقامگیری و ئاشتیی ناوخۆیی ئەفغانستان بكەین، ئەو بابەتە تەنها پەیوەست بە مانەوەمان لە فڕۆكەخانەی حامید كارزای نییە، بەڵكو توركیا رۆڵی دەبێت لە دابینكردنی ئاشتی و ئاسایش لەو وڵاتەدا".
بزووتنەوەی تالیبان پێشتر رایگەیاندبوو"دوای مانگی ئەیلول هەر هێزێكی سەربازی لە ئەفغانستان بمێنێتەوە وەكو داگیركەر مامەڵەی لەگەڵ دەكەین و رووبەڕووی دەبینەوە".
سەرۆكی مەهەپە رەخنەی لەو بڕیارەی تالیبان گرت و وتی "نابێت بزووتنەوەی تالیبان وەكو دوژمن مامەڵە لەگەڵ ئێمە بكات".
خ.غ