گێتی
مژدەیەک لە بەریتانیاوە بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دەستپێشخەرییەکى کونسوڵخانەی گشتى بەریتانیا لە هەولێر بۆ خوێندنی گەنجانی کورد لە بەریتانیا راگەیاند، سەرجەم خەرجییەکانى خوێندن لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دابیندەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە سێی ئابی 2021 کونسوڵخانەی گشتى بەریتانیا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەرگاى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ بەدەستهێنانى پڕۆگرامى چیڤنینگ کردەوە کە تیایدا خوێندکاران دەتوانن لە ئەمڕۆوە تا دووی تشرینی دووەمى 2021 داواکارى پێشکەشبکەن.
پڕۆگرامی چیڤنینگ پرۆگرامێکی بەریتانیایە بۆ دابینکردنی کورسی خوێندنی ماستەر بۆ هاوڵاتییانی زیاتر لە 160وڵات، هەموو خەرجییەکانی خوێندنەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە دابیندەکرێت، هاوکات کەسی سودمەند مووچەیەکی مانگانەش وەردەگرێت.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کلیک لەم بەستەرە بکە:
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کلیک لەم بەستەرە بکە:
https://www.facebook.com/ukinerbil/videos/908969059967940/
ر. ر