گێتی
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی ئێران دەستبەکاردەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی ئێران سوێندی یاسایی بخوات بۆ ئەم مەبەستەش شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی هەرێم سەردانی ئێران دەکات، بڕیارە شاندی هەرێم چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە مەودا میدیای راگەیاند "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتکراوە بۆ مەراسیمی سوێند خواردنی ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکرد "شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئێران لە هەولێر".
باسی لەوەشکرد "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئابی 2021 شاندی هەرێمی کوردستان دەگاتە تاران، بۆئەوەی لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران بەشداربێت، هەروەها پێدەچێت شاندی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات و هەردوولا تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ بکەن".
س.س