گێتی
لەسەر دیانەرنەمانی بتڵێك ویسكی، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەدرێتە دادگا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەندێك سەرچاوەی راگەیاندن حكومەتی ئەمەریكا دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە دیارنەمانی بتڵێك ویسكی كە نرخەكەی پێنج هەزار و 800 دۆلارە و لەلایەن وڵاتی ژاپۆنەوە پێشكەش بە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كراوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە "بەرپرسانی ژاپۆن لە رۆژی 24ی یۆنیۆی ساڵی 2019 بتڵێك ویسكیان گەیاندووەتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا"، ئاماژە بەوەشكراوە "لەو كاتەدا مایك پۆمپیۆ لە سەردانی سعودیە بووە و دوای گەڕانەوەی دراوە دەستی، بەڵام دواتر نازانرێت چیلێكراوە".
بەرپرسانی ئەمەریكا مافی خۆیانە پارێزگاری لەو دیارییانە بكەن كە دەیاندرێتی بەمەرجێك نرخەكەی لە 390 دۆلار كەمتربێت، بەڵام ئەگەر نرخەكەی زیاتر بوو ئەوا لەسەری پێویستە پارەكەی بداتە حكومەت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ نیویۆرك تایمز كردووە "حكومەتی ئەمەریكا هیچ بڕە پارەیەكی بەرانبەر ئەو بتڵە ویسكییە دیارنەماوە وەرنەگرتووە".
رۆژنامەكە ئەوەشی وتووە "كارێكی ئاسایی نییە كە وەزارەتی دەرەوە بەشێوەیەكی رەسمی باس لە دیارنەمانی ئەو دیارییە دیارنەماوە بكات".
لە بەرانبەردا پارێزەرەكەی مایك پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا وتوویەتی "پۆمپیۆ هیچ شتێك نازانێت دەربارەی ئەو بتڵە ویسكییە دیارنەماوە".
خ.غ