ئابووری

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزیرى دارایی ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مووچەى پاشەکەوتکراوى فەرمانبەران وەک قەرز لاى حکومەت دەمێنێتەوە، هاوکات سەرۆکی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، کە مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت.

ئاوات جەناب، وەزیرى دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیدوانێکدا بە میدیاى فەرمی گۆڕانی راگەیاندووە، مووچەى پاشەکەوتکراو سروشتێکى یاساییان پێداوە وەکو شایستەى نەدراو دایانناوە بۆ ئەوەى وەک قەرز لاى حکومەت بمێنێتەوە.

لای خۆشییەوە زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی لە پەرلەمانی کوردستان لە سەر مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران بە مەودا میدیای راگەیاند، هەر لە سەرەتاوە پاشەکەوت کردنی مووچەی فەرمانبەران کارێکی نایاسای بووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبیانوی قەیرانی دارایی و کورتهێنان لە داهاتدا دەستیکرد بە پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەو مووچە پشەکەوتکراوەنە ئێستا وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم هەژمارکراوە.

روونیشیکردەوە، بەپێی یاسایی ژمارە دووی ساڵی 2020 مووچەی پاشکەوتکراوی فەرمانبەران وەک قەرز لەسەر حکومەت هەژمارکراوە و لەلایەکی دیکەشەوە بە پێی بڕی ئەو قەرزانەی لەسەر حکومەتی هەرێمە و لە رابردوودا بڕەکەی راگەیەندراوە مووچەی پاشەکەوتکراویش وەک بەشێک لەو قەرزانە هەژمارکراوە. 

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan