گێتی

ئایا زانكۆی قەتەر، دكتۆرای فەخری دەبەخشێتە كچەكەی قاسم سولەیمانی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا زانكۆی قەتەر، دكتۆرای فەخری دەبەخشێتە كچەكەی قاسم سولەیمانی؟
مەودا میدیا-

ژمارەیەك چالاكوان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە زانكۆی قەتەر بەنیازە بڕوانامەی دكتۆرای فەخری ببەخشێتە زەینەب سولەیمانی، كچی فەرماندەی كوژراو جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی.

بەدوای ئەوەدا زانكۆی قەتەر رەتیكردەوە بەنیازبن بڕوانامەی دكتۆرای فەخری ببەخشنە كچەكەی قاسم سولەیمانی.

لە بەیاننامەكەی زانكۆی قەتەردا هاتووە " لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی هەواڵێكی درۆ بڵاوكرایەوە كە زانكۆی قەتەر بەنیازە بڕوانامەی دكتۆرای فەخری ببەخشێتە زەینەب قاسم سولەیمانی، لەو چوارەچێوەیدا ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە و زانكۆی قەتەر بەنیاز نییە هیچ بڕوانامەیەك ببەخشێتە ئەو خانمە".

زانكۆی قەتەر داوای ئەوەشی كردووە بڕوا بەو جۆرە هەواڵانە نەكەن و بۆ راستی دەنگۆی وا بگەڕێنەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی زانكۆی قەتەر.

رۆژی 3ی كانوونی دووەمی ساڵی 2020 لە رێگەی هێرشی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەمەریكاوە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كوژران.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان