تەندروستی
تا ئێستا زانیوتە تانکی پلاستیک کاریگەری لەسەر وەچە خستنەوە دادەنێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندازیارێکی خۆراک باس لەوەدەکات، ئەو تانكییە پلاستیكییانەی لە بازاڕ هەیە و دەفرۆشرێن، دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، نەخۆشیەكانی دڵ، شێرپەنجە و كێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە.
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی بەكارهێنانی تانكی پلاستیك هۆشداری دەدات و نوسیویەتی "ئەو تانكییە پلاستیكییانەی لە بازاڕ هەیە دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، نەخۆشیەكانی دڵ، شێرپەنجە و كێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێكی زۆری ئەو تانكییە پلاستیكییانەی لە بازاڕ هەیە پێكهاتەكەی لە پۆلی ئەپیلین و بیپ فینۆڵ، چڕكراوی پۆلی ئەپیلین پێكدێت كە زیانی زۆری بۆ تەندروستی و جەستەی بەكارهێنەرانی ئاوەكەی دەبێت، كاتێك پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لە 25 تێپەڕ دەكات كە لە هاویندا دەگاتە سەر و 45 پلە لە گەرمی ماددەكان دەست بەتوانەوە دەكەن و لەگەڵ ئاوەكە تێكەڵ دەبن و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن و دەشڵێت، هەروەها ئەوخەزانانەی ئاسن و ژەنگ دەكەن توشی داخوران دەبن و تێكەڵی ئاوەكە دەبن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بۆیە باشترین خەزان بۆ هەڵگرتنی ئاو خەزانی ستەین لێس ستیل-ە.
روونیشیکردووەتەوە، بیپ فینۆڵ سیستەمی كوێرە رژێنەكان تێكدەدات، وەك پەنكریاس و ئەدڕیناڵ كۆرتێكس، گونەكان و پایرۆید و پتیوتەری و هێلكەدان، هەروەها دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی، نەخۆشیەكانی دڵ، شێرپەنجە، كێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە.
ر. ر