گێتی

تورکیا؛ ژنێک کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی کرد، دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا؛ ژنێک کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی کرد، دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی تورکیا ژنێکی دەستگیرکرد کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەرتی کردبوو بەهۆی ئەوەی سەرکەوتوو نەبووە لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی وڵاتەکە بەربووە.

لە میانی سەردانی بەکر باکدیمیرلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، بۆ ناوچەی موغلا، ژنێک چووە سەر رێگەی ناوبراو و بە دەنگی بەرز هاواریکرد "هەموو شوێنێک دەسوتێت، ئێوە لەکوێوە هاتوون، حکومەت لەکوێیە، داواتان لێدەکەم دەستلەکاربکێشنەوە".

لە وەڵامی ئەو ژنەدا، وەزیرەکە دەڵێت "ئێمە لێرەین، لە هەوڵی چارەسەرداین" دوای ئەم قسەیە وەزیرەکەی حکومەتی تورکیا شوێنیەکە جێدەهیڵێت.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی زەمانی تورکی، دوای رۆشتنی وەزیرەکە پۆلیس ئەو ژنەی دەستگیرکردووە و گواستوویەتییەوە بۆ زیندان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دارستانەکانی چەندین ناوچەی جیاوزی تورکیا گڕیانگرتووە و بەشێکی زۆریان بە تەواوەتی سووتاون.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان