عیراقی
هێزێکی ئەمەریکا لە عیراق کشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە هێزێکی تایبەتی سوپای ئەمهریکا کە لە کوەیتەوە بە ئەرکێکی سەربازی هێنرابوونە عیراق و دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکەیان گەڕاونەوە شارەکەی خۆیان.
وەین مەرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "هێزی تایبەتی ئەمهریکی ناسراو بە (تی ئۆ ئێچ) لە کوەیتەوە هاتبوونە عیراق، دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکەیان گەڕانەوە بنکەی سەرەکی خۆیان لە کوەیت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو هێزە تایبەتە لە کاتی زۆر پێویستدا ئەرکدار دەکرێت و بۆ کاتێکی کورت و دیاریکراو بۆ هاوکاری هێزەکانی دیکەی ئەمهریکا لە ناوچە جیاوازەکان دەستێوەردان دەکات، هاوکارییەکانی پشتیوانی ئاسمانی یان زەمینی لەخۆدەگرێت".
س.س
س.س