کوردستانی
دوو کەس فێڵ لە هاوڵاتییەک دەکەن و پارەی ساختەی پێدەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند لە قەزی کەلار بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستیش بەسەر دراوە ساختەکاندا گیراوە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای سکاڵای هاوڵاتییەک و ئاگادارکردنەوەمان کە دوو تۆمەتبار لەکاتی کڕینی مەڕوماڵات و پێدانی 5300 دۆلاری ئەمریکی ساختە لە قەزای کەلار هاوڵاتییەک فریو دەدەن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانیان هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەست بەسەر دراوە ساختەکاندا بگرن".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار بەپێی مادەی 289/298 تۆمەتباران بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە".
س.س

بیروڕا