کوردستانی

گرفتی كەمئاوی لەم شارە چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 گرفتی كەمئاوی لەم شارە چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا-

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ  لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتووشدا هەردوو پرۆژەكانی ئیفراز یەک و دوو  دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئاوی خاوێن دەكەنەوە.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند "دوای چەند رۆژێك لە راگیرانی پرۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە راگیرابوون، ئێستا پرۆژەی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و هەر ئەمڕۆش پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری ئیفراز سێ ئاسایی دەبێتەوە، كە بە تەنها ئەو پرۆژەیە 80% گرفتەكە چارەسەر دەكات".

سەبارەت بە كارکردنی هەردوو پرۆژەكانی ئیفراز یەك و ئیفراز دوو بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ وتی 'لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەو دوو پرۆژەیەش بەگەڕ دەخرێنەوە و گرفتی كەمئاویی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت كە چەند رۆژێكە بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورەوە ئەو پرۆژانە راگیرابوون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan