کوردستانی

شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە و خێرایی با چالاك دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە و خێرایی با چالاك دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەکات تا سبەینێ کاریگەریی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لە دەرئەنجامی بای ناوچەکانی باشووری رۆژئاوا و رۆژئاوای عیراق کە کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، هەروەها خێرایی با لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "کاریگەری ئەم خۆڵبارینە تا سبەینێش بەردەوامی دەبێت و دواتر کۆتایی دێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەمشێوەی ئێستا دەمێنێتەوە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت و بە بەرزی دەمێننەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan