کوردستانی

لە شەڕی نێوان مام و برازایەکدا دوو کەس بریندار دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شەڕی نێوان مام و برازایەکدا دوو کەس بریندار دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەروازەی شاری سۆران زارگەلی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان مام و برازایەکدا روودەدات و دواتر رووداوەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان دوو ئامۆزدا یەکێکیان تەقە لەوی دیکەیان دەکات.

موقدەم شەمال دێواری حامد، وتە بێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئابی 2021 کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ئاگادار کراینەوە بە رووداوێک لە دەروازەی شاری سۆران زارگەلی، رووداوەکە لەنێوان هاوڵاوتییەک بەناوی (ک، ع، م) دانشتوی سۆران گەڕەکی ئازادی لەگەل مامی خۆی بەناوی (ع، م) دانشتوی ناحیەی خەلیفان گوندی سرێشمە، لە سەرەتا تۆمەتبار (ک، ع، م) بە سەیارە خۆی کێشاوە بە مامی خۆی، بووەتە هۆی برینداربوونی و قاچی شکاوە، دواتر کوڕی بریندار بەناوی (ب، ع، م) هەڵساوە بە تەقەکردن بە چەکی جۆری قەناس ئامۆزاکەی خۆی بریندارکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئەنجامدا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای سۆران سێ سەیارە دەستیان بەسەر داگیراوە تۆمەتباری یەکەم بەناوی (ک، ع، م) بەپێی مادەی 23 لەیاسای هاتوچۆ دەستگیرکراوە، هەروەها تۆمەتبار (ب، ع، م) بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادان دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تەقەی پێکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan