کوردستانی
هەرێمی کوردستان؛ 21 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 80 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 21 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە هەشتی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 80 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 21 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و 615 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 253 هەزار و 458 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 205 هەزار و 490 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 4932 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ر. ر
بیروڕا



