کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستی هەڵەبجەوە بۆ هاوڵاتییانی شارەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستی هەڵەبجەوە بۆ هاوڵاتییانی شارەکە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی تووشبووانی کۆرۆنا لە شارەکە و رایگەیاند، لە هەر 100پشکنینێک کە ئەنجامدەدرێت زیاتر لە 65 پشکنینیان پۆزەتیڤ دەردەچێت ئەوەش واتە مەترسییەکان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە هەشتی ئابی 2021 ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی پارێزگاکە بە مەودا میدیای راگەیاند " لە هەر 100 پشکنینێک کە ئەنجامدەدرێت زیاتر لە 65 پشکنینیان پۆزەتیڤ دەردەچێت، ئەوەش واتە مەترسییەکان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و نەخۆشخانەی شارەکە پڕبووە لە تووشبووانی کۆرۆنا و چەندین نەخۆش پێویستیان بە ژووری چاودێری چڕ هەیە، بەڵام جێگەیان نییە.   
 
ئامەژەی بۆ ئەوەشکرد "بەداخەوە لە ئێستادا نەخۆشخانەی وەفا توانای وەرگرتنی نەخۆشی ئەوتۆی نەماوە لەژووری چاودێری چڕ، هەروەها چەندان نەخۆشی دیکە هەیە کە پێویستیان بە ژوری چاودێری چڕ هەیە، بەڵام ناتوانرێت داخڵ بکرێت، لە هەمان کاتیشدا لە قاوشدا توانای رێژەیەکی ئێجگار کەمی ماوە بۆداخڵ کردنی نەخۆش".

جەختیشیکردەوە، داوا لە هاوڵاتییان و هاوشاریان دەکەین، بۆ ئەوەی چیدی لەوە زیاتر فشار و پاڵەپەستۆی زیاتر بۆکارمەندان و دامەزراوە تەندروستیەکان دروست نەبێت، بەشێوەیەک بەدیار مەرگی ئازیزان و خۆشەویستانمانە دۆش دابمێنین، داواتان لێدەکەین مەودای کۆمەڵایەتی بپارێزن، دەمامک بەکاربهێنن، دووربکەونەوە لە شوێنی قەڕەباڵغ و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن و بەدەمەوە هاتنیان هەبێت بۆ وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا .  

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan