کوردستانی

دەست بەدابەشکردنی مووچەی وانەبێژانی ئەم پارێزگایە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەدابەشکردنی مووچەی وانەبێژانی ئەم پارێزگایە دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو وانەبێژانە دەکرێت لە پاریزگای کورکوک و دەوروبەری کە لە بەرواری 1/1/2021 دەستیان بە دەوامکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە هەشتی ئابی 2021 وەزارەتی دارایی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو وانە بێژانەی لە رێکەوتی 1/1/2021ەوە دەوام دەکەن لە پەروەردەی ناوەندی پارێزگای کەرکوک و پەروەردەی ئیدارەکانی پارێزگاکە مووچەکانیان پێدەدرێت.

بە پێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق، بڕی بودجەی تەرخانکراو 30 ملیار و 967 ملیۆن و 800 هەزار دیناری عیراقییە.

شایەنی باسە لە هەرێمی کوردستان سەرەرای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و باشتربوونی داهاتی ناوخۆیی و داهاتی دەروازە سنورییەکان تەنها مووچەی مانگی 1ی 2021 دابەشکراوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan